Windows Defender Offline 4.5   

مایکرۆسۆفت تولئامرازێکی نوێی ئامادەکردووە بۆ بەکارهێنەرانی ویندۆز بۆ ئەوەی ئەگەر بە هۆی کێشەی ڤایرۆسەوە نەتوانن کۆمپیوتەرەکانیان هەڵبگیرسێنن، ئەوا ئەتوانن سوود لەم تولئامارازە وەربگرن کەبەشێوەی دەرهێڵ ئەو ڤایرۆس و ترۆجان و وۆرمانە لادەبات کە کێشە بۆ ویندۆز دروست دەکەن. ئەم تولئامرازە بەشێوەی دەرهیڵ کاردەکات، بەڵام دەبێت پێشتر تولئامرازەکەت داگرتبێت و لە سەر CD - DVD یا بیرگەیەکی فلاش هەڵتگرتبێت.
بۆ ئەوەی ئەم تولئامرازە دابگریت کرتە لــەم  بەســتەرە  بکە یان لە ژێرەوە دایبگرە بۆ هەردەوو وەشانی Windows 64 bit وە Windows 32 bit. دوای ئەوەی داتگرت لەجێگەیەکی کۆمپیوتەرەکەتتدا هەڵیبگرە و دوو کرتەی لەسەربکە، پاش ئەوە ئەتوانی لەسەر CD ، DVD یا فلاشێک هەڵیبگریت، پێوستی بە ٢٥٠ میگابایت جێگەی بەتاڵە.
دوای ئەوەی لەسەر سیدی ، دیڤیدی یان فلاش میۆمۆریەک دامانمەزراند، ئیتر لەکاتی پێوسیت، سیدییەکە یا فلاش میمۆرییەکە لە کۆمپیوتەرەکە ئەبەستین و کۆمپیوتەرەکەت هەڵئەگیرسێنیتەوە، پاش ئەوە F12 یان F2 دائەگرین Boot هەڵئەبژێرین دوای ئەوە سکانی کۆمپیوتەرەکەت ئەکەیت بۆ لابردنی ڤایرۆس و ترۆجان. کە کۆمپیوتەرەکەت پاککردەوە سیدیەکە دەردەکەیت و کۆمپیوتەرەکەت بەشێوەیەکی خۆکار ویندۆز دەکرێتەوە یان دەتوانی خۆت هەڵیبگیرسێنیتەوە.
تێبینی:ئەم بابەتە وەرگیراوە لە ماڵپەری کورد ئای تی گروپ

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 766 KB
File ver    : 4.5.216.0
File format : exe
Date Added  : 17/07/2012
Last viewed : Dec 29th 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download Free Download